کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەکات.
ئه‌مرۆ 24ی ئاداری2025 كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق بڕیاری دا كه له 25ی ئادار تاكو 25ی نیسان بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ ده‌ست به پرۆسه‌ی نوێ كردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كرێت.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا جومانه غه‌لای ووته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌ند، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای عێراقدا بریار دراوه كه رۆژی سێ شه‌ممه ده‌ست به پرۆسه‌ی نوێ كردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بكریت و پرۆسەكە بۆ ماوەی یەك مانگ بەردەوام دەبێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به وه كرد، ئه‌و ماوه‌یه دیاری كراوه ده‌نگه‌دران ده‌توانن بنكه‌ی ده‌نگدانی خۆیان بگۆڕن، ته‌نانه‌ت له پارێزگایه‌ك بۆ پارێزگایه‌كی تر و پرۆسه‌ی تۆماركردنی ناو و نوێ كردن و ره‌شكردنه‌وه‌ی ناوی مردووه‌كانیش به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.