بڕیار وایه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 24-3-2025 كایا كالاس به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ مه‌به‌ستی نێوه‌ندگیری و ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس بگاته ناوچه‌كه و له‌گه‌ل هه‌ردوو لا كۆببێته‌وه .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24-3-2025 نووسینگه‌ی كایا كالاس به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایگه‌یاندوه ، به‌هۆی تووندبوونی گرژییه‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل و به‌رده‌وامی بۆردوومانه‌كانی ئیسرائیل بڕیار وایه ئه‌مڕۆ كایا كالاس له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌ردوو لا كۆببێته‌وه بۆ مه‌به‌ستیی نێوه‌ندگیری و وه‌ستانی شه‌ڕ و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گه‌ڕی دانوستانه‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، بڕیارە ئه‌مرۆ کایا کالاس، لەگەڵ جەدعوون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و یار لاپید، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل کۆ ببێتەوە و نیگه‌رانی قووڵی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بگه‌یه‌نێت به ئیسرائیل به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردوومانه‌كان .
هاوکات بە گوێرەی ڕاگەینراوی نووسینگەی كایا كالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بەهۆی بریاری دەستگیرکردنی لەسەر ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە بەرانبەر هاووڵاتییانی سڤیل و گوێ نه‌دان به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كایا كالاس له‌م سه‌ردانه‌یدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل کۆ نابێتەوە .
هەر له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مرۆیدا بڕیار وایه كایا كالاس لەگەڵ مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین و محەممەد مستەفا، سەرۆک وەزیرانی فەڵەستین کۆ دەببێته‌وه .
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی كایا كالاس له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی ئاگربه‌ست و وه‌ستانی بۆردوومانه‌كان و كردنه‌وه‌ی ده‌روازی ره‌فح و ده‌روازه‌كانی تر تایبه‌ت به كه‌رتی غه‌ززه بۆ گه‌یاندنی به په‌له‌ی هاوكارییه مرۆییه‌كان و خواردن و ده‌رمانی پزیشكی بۆ بریندارانی كه‌رتی غه‌ززه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.