Erbil 20°C دووشەممە 31 ئازار 11:29

کۆبوونەوەکەی ئەمریکا و ئۆکراینا بەرهەمدار بوو

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ بەدوای چارەسەرێکی بنبڕدا دەگەڕێت بۆ وەستاندنی جەنگی سێ ساڵەی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، بەو هیوایەوە کۆبوونەوەیەکی لە سعوودیە رێکخست.

 

هەردوولا داواکاربوون جەنگ بوەستێت و پابەند بوونیشیان بە ئاگربەست ڕاگەیاندبوو بەڵام هیچ کامێکیان هێرشەکانی سەر سنوورەکانی نێوانیان ڕانەگرت، چەند جارێک بەرپرسانی ئەمریکا هەوڵیانداوە ئەو ناکۆکییەی نێوانیان رابگرن بەڵام  سەرکەوتوو نەبوون.

دۆناڵد ترەمپ هەر زوو داوایکرد کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی هەردوو وڵات بکرێت لە دوو رۆژی جیاوازدا بۆ کۆتای هێنان بەم ئاڵۆزییە.

کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی ئۆکراینا بە سەرۆکایەتی وەزیری بەرگری رۆستەم عومەرۆڤ و ئەمریکا درەنگانێکی شەوی یەکشەممە کۆتایی پێهات و دوای کۆبونەوەکە عومەرۆڤ، ڕایانگەیاند کۆبونەوەکە بەرهەمی دەبێت کۆتای بە جەنگ دێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش بڵاویکردەوە '' لەگەڵ ئەمریکا چەند خالێکی گرنگمان باسکرد یەکێک لەوانە سەرچاوەکانی ووزە '' گوتیشی ئۆکراینا هەمیشە هەوڵی ئاشتی داوە.

 

وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە کاربەدەستانی ئەمەریکا و ڕوسیا لە سعودیە کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی ئاگربەستی شەڕی ئۆکراینا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.