ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پیرمام، بەشداریی لە پرسەی کەسایەتیی و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، حاجی میرخان دۆڵەمەری کرد.
سەرۆکی حکوومەت لە پرسەکەدا وەک پێزانینێک ئاماژەی بە رۆل و خەباتی خوالێخۆشبوو کرد و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەیان کرد و هیوای خواست خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و ئارامیی و دڵنەوایی بە کەسوکاری ببەخشێت.
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە حاجی میرخان دۆڵەمەری پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مەدالیای بارزانی، هەروەها بەرپرسی دەزگای ئەیلوول و گوڵانی سۆران، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی نێوان هەولێر – دهۆك لە سنووری شارۆچكەی بەردەڕەش كۆچی دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.