ئەمشەو لە سنووری شارۆچكەی كەلار سێ رووداوی هاتوچۆ كەوتەوە و بەهۆیەوە شەش كەس بە سەختی بریندار بوون.
هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی كردەوە: رووداوی یەكەم پێکدادان بوو لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت و پایسکیلێک كە بەهۆیەوە پایسکیلسوارەکە بریندار بوو كە لەدایکبووی ساڵی 2014 بوو.
رووداوی دووەم بەهەمانشێوە پێکدادان بوو لەنێوان دوو ماتۆڕسکیل و بەهۆیەوە لێخوڕی هەردوو ماتۆڕسکیلەکە برینداربوون كە لەدایكبووی 1997 و 2006 بوون.
ڕووداوی سێیەمیش لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت بوو كە بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون كە لەدایكبووی ساڵانی 1985 و 1982 و 2006 بوون.
هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەش دا كە تیمەكانیان لێکۆڵینەوەیان لە هەرسێ رووداوەكەدا كردووە بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی كەوتنەوەیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.