به‌هۆی چڕی و به‌رده‌وامی هێرش و بۆردووكانه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر هاوڵاتییانی كه‌رتی غه‌ززه دوای ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ،جارێكی تر به‌ناچاری خه‌ڵكی غه‌ززه ئاواره‌بوونیان ده‌ست پێكرده‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌ی سه‌لامه‌ت له خان یونس بۆ پاراستنی ژیانیان .
ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌سۆشیه‌یتید پرێس ) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23-3-2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه ، به‌هۆی چڕی بۆردوومانه‌كانی ئیسرائیل و بوونی ترس و نیگه‌رانییه‌كی زۆر ،ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی غه‌ززه به لیشاو ماڵه ڕووخاوه‌كانیان جێده‌هێڵنه‌وه و كۆچ ده‌كه‌نه‌وه بۆ خان یونس كه ناوچه‌ی سه‌لامه‌تی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیله .
هه‌ر دوێنێ شه‌ممه‌ش 22-3-2025 نه‌ته‌وه‌یه‌گكرتووه‌كان له دانیشتنێكی نا ئاسایی‌دا داوای كردنه‌وه‌ی به په‌له‌ی (ده‌روازه‌ی ڕه‌فح)ی له ئیسرائیل كرد، بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆیی و ته‌ندروستییه‌كان و خواردن و كه‌لوپه‌ل بۆ هاوڵاتییانی كه‌رتی غه‌ززه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.