له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری له پڕۆژه‌ی (ڕووناكی ) كه به بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری لێدرا كه هه‌موو هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه ، بریار وایه له‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ته‌واوی سه‌نته‌ری شاری دهۆك كاره‌بای 24 كاتژمێری نیشتیمانی هه‌بیت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23-3-2025 بەڕێوەبەرایەتی کارەبای پارێزگای دهۆک له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه ،لە کاتژمێر 01:00 پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه کارەبای سەنتەری پارێزگای شاری دهۆک دەکرێتە 24 کاتژمێری و تاوەکو سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئه‌مه‌ش وه‌كو تێستكردنه بۆ ئاماده‌كاری پڕۆژه‌ی كاره‌بای 24 كاتژمێری .
له ئێستادا به‌شێكی زۆری سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر كراوه به كاره‌بای 24 كاتژمێری و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان ، له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكیش له شاری سلێمانی پرۆژه‌ی ڕووناكی و كاره‌بای 24 كاتژمێری ده‌ستی پێكراوه و ئه‌مڕۆش سه‌نته‌ری شاری دهۆك ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێت و بریار وایه تا كۆتایی ئه‌مساڵ 2025، ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ند بن له پرۆژه‌ی كاره‌بای 24 كاتژمێری .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.