ته‌قه لە کۆنسوڵخانەی عێراق لە ئیستەنبووڵ كرا و ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه‌كه‌ش ده‌ستگیركران
کاتژمێر 9ی شه‌وی رابردوو، دوو چه‌كدار بە کلاشینکۆف تەقەیان لە بینای کۆنسوڵخانەی عێراق كرد و دوای رووداوه‌كه‌ش هێزە ئەمنییەکانی تورکیا شەقامەکانی دەورووبەری کۆنسوڵخانەی عێراقیان داخست و دەستیان کردووە بە لێكۆڵینەوە.
رۆژنامه‌ی سه‌باحی توركیا هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه شه‌وی رابردوو كونسوڵخانه‌ی عێراقیان له ئیستەنبوڵ كرده ئامانج.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه كه ماتۆڕسكیلیان پێبووه به‌چه‌ك ئه‌نجامدراوه، دوای رووداوه‌كه تیمه‌كان ده‌ستیانكرد به لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه و توانییان دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن كه له كاتی هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵاتن تووشی رووداوێك بوون، ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه‌سه‌كان سه‌ر به باندی داڵتۆنن هه‌موو رێشوێنێكی پێویست له دژیان ده‌گیرێته به‌ر.
میدیاکانی تورکیا ئاشکرایان کردووە، هێرشەکە بۆ سەر کونسوڵخانەی عێراق وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بووە لە هاوکاریکردنی حکومەتی عێراق بۆ هەواڵگریی تورکیا، لە دەستگیرکردنی یەکێک لە سەرکردەکانی باندی داڵتۆن لە عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.