كوردانی رووسیا بۆ به‌رز راگرتنی رۆژی نه‌ورۆز ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌رییان رێكخست.
له یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆزدا له شاری مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا و به به‌شداری كوردانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو و نوێنه‌ری مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری رێكخرا.
کوردانی تاراوگە درێژە پێدەری کەلتوری جوانی کوردستانن و هەڵگری پەیامی ئاشتیخوازیین.
نوێنەری مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی نەوزاد محمد ووتاری پەیوەندەکانی دەرەوەی خوێندەوە و سڵاو پیرۆزبایی پارتی بە ئامادەبوان و هەموو کوردانی ڕوسیا و ئاسیای ناوەڕاست گەیاند.
لە وتارەکەدا دووپاتی لە گرنگی و پیرۆزی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی كورد کرا، داوای کرد کە گرنگی بە زمان و کەلتووری کوردستان و نەوەکانی ئێستا بدرێت و ئاستی رۆشنبیرییان بەرز بکەنەوە و تێکەڵ بە کۆمەڵگایان ببن و ڕۆڵی ئەرێنی بەرچاو بگیرێن پاڵپشتی کوردستان بکەن.
نوێنەری مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەییدا جەختی لە سه‌ر هەماهەنگی زیاتر و به‌هێز كردنی پەیوەندی لە نیوان هه‌رێمی کوردستان و کوردانی دەرەوە نیشتیمان کردوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.