به‌هۆی نزیكی له په‌یوه‌ندییه‌كه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیمارات له‌بواری سیاسی و بازرگانی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند ، دۆناڵ تره‌مپ واژۆی له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنێكی 10ساڵی كردووه له‌گه‌ڵ وڵاتی ئیمارات له‌بواری وه‌به‌رهێنانی ژێرخانی ژیری ده‌ستكرد و وزه و كارگه‌كان له ئه‌مه‌ریكا .
كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یانراوێكدا 21-3-2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه ،دوای دیداره‌كه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و شێخ ته‌حنون بن زاید ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئیمارات بڕیار درا به به‌های (تریلیۆنێك و 400 میلیار دۆلار) بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ ئیمارات وه‌به‌رهێنان بكات له ئه‌مه‌ریكا له بواره‌كانی ژیری ده‌ستكرد و ته‌كنه‌لۆژیای وزه و گه‌شه‌دان به كارگه پیشه‌سازییه‌كان كه ئه‌مه‌ریكا پێویستی پێیه‌تی.
نزیكی له نێوان ئیداره‌ی دۆناڵ تره‌مپ و ئیمارات وای كردووه كه بۆ پرسه سیاسی و بازرگانییه‌كان ئه‌مه‌ریكا ڕێگه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری وڵاتی ئیمارات له ناوچه‌كه‌دا و وه‌كو ناوه‌ندێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پرسه سیاسییه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات ، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش دۆناڵد تره‌مپ له‌ڕێگه‌ی ئیماراته‌وه نامه‌ی تایبه‌تی خۆی گه‌یانده تاران له‌باره‌ی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی چه‌كی ئه‌تۆمی و دوو مانگ مۆڵه‌تی به ئێران داوه تا وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی بده‌نه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.