ڕۆژی هەینی ڕوسیا و ئۆکراینا بەهۆی هێرشە بەرفراوانەکانی شەوەوە تۆمەتەکانیان خستەپاڵ یەکتر، ئەمەش سێ ڕۆژ پێش ئەوەی هەردوولا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا گفتوگۆ بکەن سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕی سێ ساڵە.
پێشتر کیێڤ ڕازی بووبوو بە پێشنیاری ئەمریکا بۆ ئاگربەستی ٣٠ ڕۆژە، بەو مەرجەی مۆسکۆ پابەند بێت پێیەوە. لەبەرامبەردا ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا دوای پەیوەندییەکی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هاوتا ئەمریکیەکەی، ڕێککەوتنێکی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر ژێرخانی وزەی ئۆکراینا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ ڕاگەیاند. سەرەڕای ئەم لێدوانانە، هەر لایەنێک بەردەوامە لە تۆمەتبارکردنی ئەوی دیکە بە پێشێلکردنی ئاگربەست.
بڕیارە بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە سعودیە کۆببنەوە و تیمێکی دانوستانکارانی ئەمەریکا بە جیا لەگەڵ شاندەکانی ئۆکراینا و ڕووسیا وتووێژ بکەن، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
زێلێنسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس: گوشارە هاوبەشەکان بۆ سەر ڕووسیا لەگەڵ توندکردنەوەی سزاکان و پێشکەشکردنی پشتیوانیی بەرگریی بەهێزتر بۆ وڵاتەکەمان، ئەوەیە کە ڕێگا خۆش دەکات بۆ کۆتاییهێنان بەم جۆرە تیرۆرە .
ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوانی فشاری ڕاستەقینەیە بۆسەر ڕووسیا لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپا و هەموو هاوبەشەکانی دیکە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە توانای کۆتایی هێنان بە شەڕەکەی هەیە، دەستپێشخەری نزیکبوونەوەی لەگەڵ مۆسکۆ کرد و هەوڵیدا هەردوولا بخاتە سەر مێزی دانوستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.