به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21ی ئاداری 2025 ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، پێشبینی ده‌كرێت له ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم وه‌ك ( پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی سۆران و ئیداره ی گه‌رمیان ) نمه باران و بارانی مامناوه‌ند ببارێت به تایبه‌ت له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ . هه‌روه‌ها له ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌لاتی هه‌رێم ئه‌گه‌ری كه‌مێك به‌فر بارین هه‌یه".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: " پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی 2 تــــا 4 پله‌ی سیلیزی نزمتر ده‌بێت له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 7 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ شه‌ممه 22- 3- 2025 ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له هه‌ندێك ناوچه ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له سنوری پارێزگای دهۆك كه‌مێك نمه باران ده‌بارێت و له ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كانی باكوور ئه‌گه‌ری كه‌مێك به‌فر بارین هه‌یه".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێت له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 17 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 15 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 17 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 17 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 15 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 15 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 15 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 5 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان :24 پله‌ی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.