ئه‌مرۆ 21ی ئاداری 2025 ، له ئامه‌دی باكووری كوردستان له پاركی نه‌ورۆز كه‌رنه‌ڤالی جه‌ژنی نه‌ورۆز رێكخرا.
سه‌ڤدا كاپلان په‌یامنێری كوردستان تیڤی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، رێژه‌یێكی به‌رزی هاونیشتمانیانی ئامەد و شاره‌كانی تری باکووری کوردستان لێره ئاماده‌ن و بڕیاره ئاهەنگی گەورەی جەژنی نەورۆز بەڕێوەدەچێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند،هاوڵاتیان به جۆش و خرۆشه‌وه له‌و ئاهه‌نگه‌دا ئاماده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بریاره له كه‌رنه‌ڤاله‌كه‌دا نوێنه‌ری پارته كوردستانیه‌كان په‌یامی ئاشتی ئاراسته‌ی گه‌ڵ و جیهان بكه‌ن.
كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه له كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیردا به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌موو رێكارێكی ئه‌منی تێدا جێبه‌جێ كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.