Erbil 12°C ھەینی 21 ئازار 19:34

بڕیارەکەی ترەمپ بۆ هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی پەروەردە ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

دوای بڕیاری ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ بۆ هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی پەروەردە کە لە بچووکردنەوەی هەیکەلی وەزارەتەكان بڕیارەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە، ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە و ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکاش باس لەوە دەکات كە ئیتر لەوانەیە قوتابخانەکانی ئەمەریکا پێویست بکات بیناکانییان بکەنە شوێنی نانەواخانە تا بتوانن خەرجییەکانیان دەربهێنن.

هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی پەروەردە لەو بڕیارانە بوو کە دۆناڵد ترەمپ بانگەشەی هەڵوەشاندنەوەی دەکرد و بە بێ سوود ناو‌هێناوە و دەڵێت: نەیتوانیوە قوتابییانی ئەمەریکی وەک پێویست پەروەردە بكات، بەوەش ملیارەها دۆلاری حکوومەتی ئەمریکا کە پێشتر بۆ قوتابخانەکانی لە سەرتاسەری ئەمەریکا دابین دەکرد دەبڕدرێت.

بڕیارەکەی ترەمپ بۆ هەڵوەشاندنەوە وەزارەتی پەروەردە، کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناوە، مارک پۆکەرمان ئەندامی كۆنگرێسی ئەمەریكا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێكس لە کاردانەوەی بڕیارەکەی ترەمپ بۆ داخستنی وەزارەتی پەروەردە ڤیدیۆیەکی داناوە و لەسەری نووسیوە: ئیتر لە مەودوا لەوانەیە بەڕێوبەرایەتیی قوتابخانەکانی ئەمەریکا پێویست بکات بینای قوتابخانەکانییان بکەنە نانەواخانە یان هەر شوێنێکی دیکەی پارە کۆکردنەوە تاوەکو بتوانن خەرجی جێبەجێکردنی ئەرکە پەروەردەییەکانیان دەست بکەوێت لەنێویشیان دابینكردنی مووچەی مامۆستایانی قوتابخانەکان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.