Erbil 11°C ھەینی 21 ئازار 20:12

عومڕەكارێكی دیكەی كورد لە سعوودییە كۆچی دوایی كرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە عومڕەكارێكی كورد بەهۆی تێكچوونی بارودۆخی تەندروستی و جەڵتەی دڵەوە لە وڵاتی سعوودییە كۆچی دوایی كرد، ئەمە سێیەم عومڕەكاری كوردە لەنێو مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لە وڵاتی سعوودییە كۆچی دوایی دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: ‎ئەمرۆ پێنجشەممە هاووڵاتی (سەمیر محەمەد مەجید) دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کە بە مەبەستی عومڕە سەردانی وڵاتی سعوودیەی کردبوو، دوای بەجێگەیاندنی سونەتی عومڕە باری تەندروستی تێک دەچێت.

بڵاویشی كردەوە: عومڕەكارە كوردەكە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە نەخۆشخانەیەك لە وڵاتی سعوودییە مابووەوە، بەڵام بەداخەوە ئەمرۆ کۆچی دوایی كرد.

‎هەروەها بڵاوی كردەوە: عومڕەکارە كوردەكە كە تەمەنی 65 ساڵ بووە، پێشتر نەخۆشیی دڵی هەبووە و لە شاری مەککە تووشی جەڵتەی دڵ بووەتەوە، بەداخەوە ئەمرۆ دووبارە تەندروستی تێک دەچێتەوە و بەهۆیەوە گیانلەدەست دەدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.