Erbil 11°C ھەینی 21 ئازار 19:43

فڕۆكەخانەی تەلئەبیب داخرا

کوردستان TV
100%

كەمێك پێش ئێستا فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی تەلئەبیب لە ئیسڕائیل بەڕووی گەشتە ئاسمانییەكان داخرا بەهۆی مووشەك بارانكردنی شارەكەوە.

تەلەفزیۆنی 12ی ئیسڕائیلی بڵاوی كردەوە: فڕۆكەخانەی بن گۆریۆن لە تەلئەبیب بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان داخرا.

راشیگەیاند: داخستنی فڕۆكەخانەكە بەهۆی ئەم مووشەكبارانەوە بووە ئەمشەو كراوەتە سەر فڕۆكەخانە و شارەكە.

مووشەكبارانەكە لەلایەن كەتائیبی قەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی ئەنجامدراوە.

بزووتنەوەی حەماس مووشەكبارانی تەلئەبیبی لە ناوەڕاستی ئیسڕائیلی لە ئەستۆ گرت و رایگەیاند: ئەمشەو لەلایەن كەتائیبی قەسامەوە ژمارەیەك مووشەكی جۆری ئێم 90 ئاراستەی تەلئەبیب كراوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە ئەم مووشەكبارانە وەك تۆڵەیەك بووە بەرامبەر هێرشەكانی چەند رۆژی رابردووی سوپای ئیسڕائیل بۆ سەر هاووڵاتییانی سڤیلی غەززە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.