بزووتنەوەی حەماس له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان لە وڵاتانی نێوه‌ندگیری عه‌ره‌بی و ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی کردووە کە ھەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە، بۆ ئەوەی فەڵەستینییەکانی غەززە لە کۆمەڵکوژی و برسێتی ڕزگار بکەن .
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20-3-2025 عەبدولـلەتیف قانوع، گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس، لە به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، گفتوگۆکانیان لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیری (میسڕو قه‌ته‌ڕ و ئوردن) و ڕێكخراوی خاچی سوور لە پێناو وەستاندنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامن .
عەبدولـلەتیف قانوع ڕاشیگەیاندووە، پێویستە فشاره‌كان چڕتر بكرێنه‌وه تاكو داگیرکا‌ر پابەند بکرێت به وه‌ستاندنی ده‌ستدرێژییه‌كانی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل له كه‌رتی غه‌ززه، بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست جێبەجێ بکات .
عەبدولـلەتیف قانوع، گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، ئێمه به هه‌موو توانا‌مان پابەندین بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاماده‌ییمان هه‌یه و لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیر کار دەکەین، بۆ ئەوەی گەلەکەمان لە شەڕ دوور بخەینەوە.
لای خۆیه‌وه ته‌ندروستی غه‌ززه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رایگه‌یاندووه ، به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی چه‌ند ڕۆژه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه نزیكه‌ی هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه كه له‌ناویاندا ژن و منداڵ هه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.