سەرۆكی سندووقی وەبەرهێنانی رووسیا پێشنیاری كرد، لە ساڵی 2029 بۆ یەكەمجار تیمێكی هاوبەشی رووسیا و ئەمەریكا گەشتی سەر هەسارەی مەریخ بكەن.
كیریل دیمیتریێف سەرۆكی سندووقی وەبەرهێنانی رووسیا رایگەیاند: پێشنیار دەكەم لە ساڵی 2029 رووسیا و ئەمەریكا تیمێكی هاوبەش رەوانەی سەر هەسارەی مەریخ بكەن.
ئەم لێدوانەی دیمیتریێف لە یادی 50 ساڵەی كەشتی هاوبەشی (ئەپۆڵۆ – سویوز)ی ئەمەریكا و رووسیا دێت كە لە ساڵی 1975 نێردرابووە بۆشایی ئاسمان بە مەبەستی لێكۆڵینەوەی زانستی.
چەند رۆژێك پێش ئێستا ئیلۆن ماسك سەرۆكی كۆمپانیای (سپێس ئێكس) رایگەیاندبوو، پلانیان داڕشتووە بۆ ساڵی داهاتوو كەشتی (ستارشێپ) رەوانەی سەر هەسارەی مەریخ بكات.
ئیلۆن ماسك جەختیشی كردبووەوە كە كەشتییەكە لە ساڵی 2029 یاخود لە ساڵی 2031 لەسەر هەسارەی مەریخ دەنیشێتەوە و بەمەش بۆ یەكەمجار مرۆڤ قاچی لەسەر هەسارەی مەریخ دادەنێت.
لەمبارەیەوە سەرۆكی سندووقی وەبەرهێنانی رووسیا پێشنیاری بۆ ماسك كردووە ئەم كارە بەیەكەوە ئەنجام بدەن و ساڵی 2029 بكەنە ساڵێكی مێژوویی بۆ هەردوو وڵاتی رووسیا و ئەمەریكا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.