دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكی فه‌رمیدا 10-3ی وه‌كو قه‌ده‌غه‌كردنی وه‌رزی راوه‌ماسی له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، دواتر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه ئه‌وه هه‌ڵه‌ی تایپ بووه قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه له 20ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ست پێده‌كات .
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5-3-2025 هه‌ڵه‌ی نووسراوێكی خۆیان راستكردووه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه، قه‌ده‌غه‌كردنی وه‌رزی ڕاوه ماسی له كوردستان له 20-3-2025 تاكو 20-6-2025 ده‌بێت .
هه‌ر له ڕوونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵدا هاتووه ، راوكردن كه‌ره‌سته‌و ئامێره‌كانی كارەبا و مادە ژەهرەوییەكان و مادە تەقەمەنییەكان و تۆڕی كون ورد كە ببێتە هۆكاری لەناوبردنی بە‌كۆمەڵی زیندەوەرە ئاوییەكان، بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی تووندی به‌دوا ده‌بێت .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.