سه‌رۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی كۆمكاری عه‌ره‌بی كه له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به‌ڕێوه‌چوو پڕۆژه‌یه‌كی 53 ملیار دۆلارییان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه په‌سه‌ند كرد .
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغێت ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی له دوای كۆبوونه‌وه‌كه بۆ میدیا عه‌ره‌بییه‌كان رایگه‌یاند ، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی سه‌رۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به به‌های 53 ملیار دۆلار پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه په‌سه‌ند كرا ،له‌به‌رامبه‌ر پڕۆژه‌كه‌ی تره‌مپ كه رایگه‌یاند بوو خه‌ڵكی غه‌زه بگوازرێته‌وه و ئه‌مه‌ریكاش كه‌رتی غه‌ززه ئاوه‌دان بكاته‌وه و بیخاته ژێر ركێفی قه‌ڵه‌مڕۆیی خۆی .
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان پڕۆژه‌كه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن میسر خراوه‌ته ڕوو كه خۆی له پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیریی خزمه‌تگوزاری و نیشته‌جێ بوون و كه‌رته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی ده‌بینێته‌وه، دواتر وڵاتانی تر گه‌نگه‌شه‌ی پرۆژه‌كه‌یان كردووه و بڕگه‌ی تری لێ زیاد كراوه و دواتر به‌كۆی گشتیی له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه په‌سه‌ندكراوه .
به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه كراوه ،كه‌رتی غه‌ززه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ته‌كنۆكراتی ئیداره‌ی فه‌ڵه‌ستینی به‌ڕێوه‌ده‌برێت و خه‌ڵكی غه‌ززه ناگوازرێنه‌وه و هه‌ر له شوێنی خۆیان ده‌مێننه‌وه .
لای خۆیه‌وه دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه هه‌ر زوو نووسینگه‌ی بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل پڕۆژه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و به ده‌ستتێوه‌ردانی سیاسی و ناوچه‌یی له قه‌ڵه‌می دا و رایانگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه‌ی تره‌مپن بۆغه‌ززه
،ئه‌گه‌رچی له پڕۆژه‌كه‌دا باسی حه‌ماس نه‌كراوه‌و هیچ ڕۆڵێكیشی پێنه‌دراوه ته‌نیا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خۆی سه‌رپه‌رشتی ئاسایشی پرۆژه‌كه بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.