ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی شوبات به به‌شداری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و زیاتر له 100 كه‌سایه‌تی عێراق و ناوچه‌كه‌و جیهان حه‌وته‌مین كۆنفرانسی لوتكه‌ی گفتوگۆی به‌غدا له عێراق به‌ڕێوه‌چوو .
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستپێكی لوتكه‌ی گفتوگۆی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا له چه‌ند په‌یامێكی كورتدا رایگه‌یاند ، خستنه‌ڕووی پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدان هه‌نگاوێكی مێژووییه و عێراق ده‌بات بۆ قۆناغێكی تر .
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو ، وه‌كو هه‌رێمی كوردستان به ڕژدی پشتیوانی له پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدان ده‌كه‌ین كه سه‌قامگیری ئابووری و سیاسی له عێراق بێنێته كایه‌وه ،ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.