Erbil 20°C سێشەممە 22 نیسان 03:55

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق كرد

کوردستان TV
100%

 


ڕۆژی چوارشەممە 19ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دانیال ڕۆبنستین کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق كرد.


لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و سووریا و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر دەرئەنجامەكانی سەردانی شاندی ئیمرالی بۆ هەرێمی كوردستان و دیداری نێوان سەرۆك بارزانی و  مەزلووم عەبدی.


پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری تری ئەو دیدارە بوون و سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە ڕەفتاری نابەجێ و ئازاردانی جووتیارانی كورد لە پارێزگای كەركووك هێمای بەوەدا كە ئەم ڕەفتارانە دەرخەری عەقڵیەتی شۆڤێنین و دیمەنەكانی جینۆسایدی گەلەكەمان دێنێتەوە یادمان.

سەرۆك بارزانی ئەوەشی دووپاتكردەوە كە پێویستە لە عێراقدا لە چوارچێوەی دەستوور كار بە پڕەنسیپەكانی شەراكەت و تەوازون و تەوافوق بكرێت

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.