ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بۆ رۆژانی مانگی رەمەزانی پیرۆز، كاتی دەوامی فەرانبەران لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكوومەت كاتژمێرێك كەم بكرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵێك بڕیار دەركران، یەكێك لە بڕیارەكان پەیوەندیی بە كاتی دەوامی فەرمانبەران هەبوو لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا لە تەواوی مانگی رەمەزانی پیرۆز كاتژمێرێك دەوامی فەرمانبەران كەم بكرێتەوە.
ئەنجوومەنی وەزیران هەروەها وەزارەت و فەرمانگەكانی سەرپشك كرد كە كەمكردنەوەی ئەم كاتژمێرە لە سەرەتا یاخود كۆتایی دەوامی فەرمانبەران بێت.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی فەلەكناسی نێودەوڵەتی، بۆ ئەمساڵ لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی رۆژی 1ی ئادار یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.