گوتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لێدوانێكی سەبارەت بە رەفتار و هێرشی سوپای عێراق دەرهەق بە جوتیارانی كورد لە سنووری پارێزگای كەركووك راگەیاند و تێیدا جەختی كردەوە كە ئەم رەفتارە مایەی قبووڵكردن نییە.
ده‌رباره‌ى ئه‌و ڕه‌فتاره‌ى له‌لايه‌ن هه‌ندێك له ئه‌ندامانى سوپاى عێراقه‌وه ده‌رهه‌ق به جووتيارانى كورد له سنوورى كه‌ركووك كراوه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له لێدوانێكدا دلشاد شهاب گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌ياند: ئه‌و ڕه‌فتاره به ته‌واوى ڕه‌تكراوه‌يه و مايه‌ى قبووڵكردن نييه.
راشیگەیاند: سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له نزيكه‌وه به‌دواى بابه‌ته‌كه‌دا چووه و داواى له لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان كردووە ڕێكارى پێويست به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كاره بگرنه به‌ر و ڕێگا له دووباره‌بوونه‌وه‌ى بگرن.
گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌م ڕه‌فتارانه زيان به پێكه‌وه‌ژيان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌گه‌يه‌نن و ده‌بێ هه‌موولايه‌ك ئه‌و جۆره مامه‌ڵه و ڕه‌فتارانه ڕه‌ت بكه‌نه‌وه و سه‌رزه‌نشتى ئه‌نجامده‌رانى بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووى سزاى ياسايييان بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.