Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 00:02

ئەمشەو بەهۆی كێشەی زەویوزار كەسێك كوژرا

کوردستان TV
100%

ئەمشەو دووشەممە بەهۆی كێشەی زەویوزار لە یەكێك لە گوندەكانی سنووری شارەدێی چوارقوڕنە، كەسێك بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە كوژرا.

پۆلیسی راپەڕین بڵاوی كردەوە: ئەمشەو كاتژمێر 7:00 لە گوندی گردجانی سەر بەشارەدێی چوارقوڕنە شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕووی دا.

لە ئەنجامی شەڕەكە كەسێك بە ناوی (س، ع ،خ) لە دایكبووی ساڵی 1972 پیشە پاسەوانی سنوور دانیشتووی شارۆچكەی حاجیاوا گیانی لەدەست دا كە شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە دیار بوو.

بە وتەی چەند شایەتحاڵێك، ڕووداوەكە بە هۆی كێشەی زەویوزار ڕوویداوە.

پۆلیسی راپەڕین هەروەها ئاماژەی بەوەش دا كە تۆمەتباری رووداوەكە بەناوی (ک، ڕ، پ) بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان عێراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.