Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 00:03

بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت.. شاندێكی عێراق گەیشتە هەولێر

کوردستان TV
100%

ئەمشەو شاندێكی وەزارەتی نەوتی عێراق گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سبەی سێشەممە كۆبوونەوەكانی دەست پێ دەكات بەمەبەستی دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند: بە مەبەستی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەسەر پێشنیاری حکوومەتی هەرێم شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق گەیشتە هەولێر.

راشیگەیاند: شاندەكە پێكهاتوون لە بریکاری وەزارەتی نەوت و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئابووری و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکور و بەڕێوەبەر گشتی یاسایی و بەڕێوەبەری گشتی بەبازاڕکردنی نەوت و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گرێبەستە نەوتییەکان و بەڕێوەبەری نووسینگەی بریکار بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت و جێگری بەڕێوەبەری کاروباری پەیوەندییەکان .

ئومێد سەباح گوتیشی: بڕیاروایە سبەی سێشەممە لە ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت لەنێوان هەردوولا ئەنجام بدرێت.

سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەش دا كە ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر داوای حکوومەتی هەرێم بووە سەبارەت بەم پرسە و تێیدا ڕێکار میکانیزمەکانی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکرێن و پرسەکە یەکلایی بکرێتەوە

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.