Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 00:02

سەرۆك بارزانی بۆ جوتیارانی كورد: باش بزانن ئێوە تەنیا و بێ پشت و پەنا نین

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی پەیامێكی لەبارەی رێگرییەكانی ئەمڕۆ دووشەممەی سوپای عێراق بەرامبەر بە جوتیارانی كورد بڵاوكردەوە و تێیدا جەختی كردەوە كە جوتیارانی كورد تەنیا و بێ پشت و پەنا نین و بە هەموو هێزێكەوە پشتیوانی لە خۆڕاگری و ماف و داواكانیان دەكەین.

سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەدا رایگەیاند: دیمەنی ئازاردانی جوتیارانی كورد و ڕەفتاری نابەجێی ڕێگریكردن لە جووتیارانی كورد كە بچنەوە سەر زەوییەكانیان، دیمەنی ئەنفال و كیمیاباران و جینۆسایدی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان لە سەدەی پێشوو بەبیر دەهێنێتەوە.

راشیگەیاند: ئەمە ڕەفتارێكی شۆڤینیانە و بێویژدانانە و تاوانە لە دژی جوتیارە بێتاوانەكانی كورد لە پارێزگای كەركووك دەكرێت كە تەنیا تاوانیان ئەوەیە كوردن و خاوەنی ڕەسەنی زەوییەكانیانن.

سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەدا هەروەها رایگەیاند: داوا لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەكەم ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو زوڵمە بكرێت و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە دەستگیر بكرێن و سزا یاسایی خۆیان وەربگرن.

سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەش دا: دەستخۆشیش لەو كوردە قارەمانانە دەكەم كە لەبەرامبەر ئەو ستەم و دەستدرێژییە خۆڕاگر بوونە و با باش بزانن كە ئەوان تەنیا و بێ پشت و پەنا نین و بە هەموو هێزێك پشتیوانی لە خۆڕاگری و ماف و داواكانیان دەكەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.