هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگاداری شوفێرانی ئۆتۆمبێلی كشتوكاڵی و بیناسازی كردۆتەوە كە ئەگەر لەسەر شەقامەكان ببینرێن و مەرجەكانی هاتوچۆیان تێدا نەبێت، دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و بەکارهێنەرانی ئامێرە کشتوکاڵییەکان وەك (تراکتۆر، عەرەبانەی دواوەی، دەڕاسە... هتد) و ئامێرە بیناسازییەکانی جۆری (میکسر، شۆفەڵ، عادیلە و هاوشێوەکانیان) لە کاتێکدا دێنە سەر شەقامەکان پێویستە مەرجەکانی توندوتۆڵیان هەبێت.
راشیگەیاند: ئەم ئۆتۆمبێلانە هەروەها دەبێت لایتی پێشەوە و لایتی دواوە، عەرەبانە فسفۆڕ یان ئاماژەیەکی ڕووناکی پێوە بێت تا خۆیان و سەرجەم بەکارهێنەرانی شەقام لە مەترسی کارەساتە دڵتەزێنەکان بەدوور بن و تووشی پێکدادان نەبن بەتایبەت لە کاتی تاریکبوونی شەواندا.
هەروەها رایگەیاند كە بەپێچەوانەوە ناچار دەبن لە کاتی دەرچوونی مەفرەزەکان، ئەگەر پابەندبوونی یاساییان نەبێت، دەستیان بەسەردا بگیرێت.
جەختیشی كردەوە كە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل و ئامێرەکان لە 10 ڕۆژ کەمتر نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.