تا دێت بازنه‌ی نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌پی زانیاری (دیسپیك)ی چینی ،تا ئێستا وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا ، ئوستراڵیا به‌ریتانیا به فه‌رمی ئه‌و ئه‌په‌یان بۆ به‌كارهێنه‌رانی وڵاته‌كه‌یان قه‌ده‌غه‌كردووه ،به بیانووی نا ڕوونی له كاركردنی نه‌بوونی ئاسایشی زانیارییه‌كان و پاراستنی گه‌ڕانی تاكه‌كه‌سی .
ئاژانسی هەواڵی یۆنهابی كۆریای باكوور كه زمانحاڵی حكوومه‌ته ڕایگەیاندووه،دوای به‌دواداچوونه‌كان له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به پاراستنی زانیاری كه‌سی لە کۆریای باشوور، دابەزاندنی ئەپی زیرەکی دەستکردنی چینی ' دیپسیک' به فه‌رمی ڕاده‌گیرێت و بەردەست نابێت بۆ دابەزاندن لە وڵاتەکەیاندا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ناڕوونی كاركردنی ئه‌و ئه‌په و پیشان نه‌دانی ئامانج و ستراتیژهكانیان له خستنه‌ڕووی زانیارییه‌كاندا ، جگه له‌وه تا ئیستا نازانرێ ئه‌و ئه‌په چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زانیاری كه‌سی ده‌كات له‌ڕووی پاراستنی نهێنی گهڕانهكانهوه .
حكوومه‌تی كۆریای باشوور هۆشداریشی داوه و داوای له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردووه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆیان به دوور بگرن له به‌كارهێنانی ئه‌پی دیسپیكی چینی .به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر كه‌سێك كۆده‌كان بشكێنێ و به‌كاری بێنێ سزای تووند ده‌درێت .
ئه‌پی دیسپیكی چینی، به تێچووی ته‌نیا پێنج ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار دروست بووه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی سه‌ره‌نجی هه‌موو جیهان به‌دوای خۆیدا رابكێشێت له به‌رده‌ستخستنی زانیارییه‌كان ،سه‌ره‌تا به چه‌ند زمانێكی كه‌م به‌رده‌ست بوو وه‌كو (زمانه‌كانی ئینگلیزی ،ئیسپانی ،هیندی ، چینی ،عه‌ره‌بی ) دواتر زیاتر سێرڤه‌ره‌كانی فروانتركرا بۆ زمانه‌كانی هه‌موو جیهان ،ئێستا ئه‌پی دیسپیك له پێشبڕكێی تووند دایه له‌گه‌ڵ چاتجی پی تی ئه‌مه‌ریكی و گۆگڵ و ئه‌په‌كانی تر كه زانیاری ژیری ده‌ستكرد ده‌خه‌نه به‌ر ده‌ستی به‌كارهێنه‌ران له بواره جیاوازه‌كاندا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.