پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ی شوباتی 2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له شاندى ئيمڕاڵی كرد كه بۆ ڕاگۆڕينهوه و گفتوگۆ ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا، له هه‌رێمى كوردستانن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نێچيرڤان بارزانى هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پرۆسهكهى به ده‌رفه‌تێكى گرنگ و مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا كه پێويسته هه‌مووان كار بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه و برايهتيى كورد و تورك بكه‌ن، چونكه ئاشتى بۆ هه‌مووان له توركيا و ناوچه‌كه پێويسته.
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند: ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ميشه كارمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى بێته ئاراوه و كێشه‌كان ئاشتيانه چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه ئه‌زموون سهلماندوويهتى شه‌ڕ و چه‌ك هيچ كێشهيهك چاره‌سه‌ر ناكه‌ن. هه‌روه‌ها هيواى خواست كه PKK ستراتيژييانه له پرۆسه‌كه بڕوانێت و پێويسته ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌درێت.
لاى خۆيه‌وه شاندى ئيمراڵى سڵاو و ڕێزى تايبه‌تى ئۆجەلانى به نێچيرڤان بارزانى گه‌ياند و تیشكيان خسته سەر هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌كه. شانده‌كه هه‌روه‌ها ستايش و پێزانينى بۆ هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى له پرۆسه‌ى پێشتر و ئێستاى ئاشتيدا ده‌ربڕى و داواى كرد به‌ڕێزيان له‌سه‌ر هاوكارى و پشتگيريى خۆى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.