Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 05:11

شاندی دەبەپە  "پرۆسەی نوێی ئاشتی بۆ ئایندەی گەلی کورد زۆر پێویسته‌"

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە، 17ی شوباتی2025 لە هەولێر، شاندێکی دەم پارتی "ئیمرالی" بە سەرۆکایەتیی پەروین بوڵدان و سرری سورەییا ئۆندەر؛ لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونه‌وە.

پاش كۆبونه‌وه‌ له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا کەسکین باینده‌ر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) رایگه‌یاند:  پرۆسەی نوێی ئاشتی بۆ ئایندەی گەلی کورد زۆر پێویسته‌ و گەلی کورد هیوای بە پرۆسەکە هەیە. 

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: كۆبوونەوەیەکی زۆر باش و برایانەمان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەبووه‌ و سڵاو و ڕێزی عەبدوڵلا ئۆجەلانمان گەیاندە نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. هاوکات سەرۆکی هەرێم لە بۆچوون و هەڵوێستی ئۆجەلان لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی ئاگادار کردەوە.

 هاوسەرۆکی "دەبەپە " تێڕوانینی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا و باکووری کوردستان، نیشتمانییانە بوو و پشتیوانیی تەواوی خۆیشی بۆ پرۆسەکە دووپات کردەوە. زۆر سوپاسی هەڵوێست و پشتیوانییەکەی دەکەین.

کەسکین بایندەر، دووپاتی کردەوە "ئەگەر پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان سەربگرێت و ڕابگەیەنرێت، بۆ ئاییندەی گەلی کورد زۆر پێویست و باش دەبێت." ئه‌وه‌شی خسته‌روو: گەلی کورد هیوای بە پرۆسەی نوێی ئاشتی هەیە و حزبە کوردییەکانیش لەگەڵ ئەوەدان، پرۆسەکە بەرەوپێش بچێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.