Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 22:38

کارەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر پێش جەژنی رەمەزان تەواو دەکرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، پێش هاتنی جەژنی رەمەزان کارەکانی نۆژنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری تەواو دەکرێت.

 

 
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر داوای لە سەرپەرشتیارانی بەشی شوێنەواری پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کردووە کارەکانیان خێراتر بکەن و پەلە بکرێت، بۆ ئەوەی بەزووترین کات کاسبکارانی بازاڕەکە بەر لە جەژنی ڕەمەزان دەست بە كارەكانی خۆیان بكەنەوە.

ئێستا کاره‌كانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەردەوامن و بەشێک لە دوکاندار و خاوەنکارەکانیش گەڕاونەتەوە سەر ئیشوکارەکانیان و هەوڵ دەدرێت بەر لە جەژنی ڕەمەزان زۆرترین کاسبکاری دیکەی بازاڕەکە بگەڕێنەوە سەر شوێنی کارکردنی ڕۆژانەی خۆیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.