Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 05:11

وەزیری سامانە سروشتییەکان: هەناردەکردنی نەوت پێش مانگی داهاتوو دەست پێ دەکاتەوە

کوردستان TV
100%


کمال محمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت پێشبینی دەکات هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پێش مانگی ئادار دەست پێ بکاتەوە.

وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەوەکالەت، ئەمرۆ دووشەممە گوتی: بەربەستەکان بەرامبەر بە هەناردەکردنەوەی نەوت  نەماوە و سەرۆک کۆماری عێراق واژۆی لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بودجە کرد.

گوتیشی: ئەوەی کە ماوە لەو نێوەندەدا ئامادەبوونی لایەنی تورکیایە، پێشبینی دەکەین کۆتا وادە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بگاتە مانگی داهاتوو.

وا بڕیاریشە ئەمشەو شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدڕاڵی بگاتە هەولێر و سبەی سێشەممە کۆبونەوەکانیان بۆ رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت دەست پێ بکات.

لە کۆتای ئاداری ساڵی 2023 هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیراوە و بەو هۆیەشەوە نزیکەی 23 ملیار دۆلار زیان بەر عێراق و هەرێمی کوردستان کەوتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.