ئەمشەو یەكشەممە هێرشكرایە سەر ماڵێك لە یەكێك لە گەڕەكەكانی سنووری پارێزگای كەركووك و بەهۆیەوە منداڵێك بریندار بوو.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە كەركووك پێی راگەیاندین: كەمێك پێش ئێستا هێرشكرایە سەر ماڵێك لە گەڕەكی حەی عەسكەری لە رۆژهەڵاتی پارێزگای كەركووك.
راشیگەیاند: دەگوترێ هێرشەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بووە و تێیدا نارنجۆك و چەكی سووك بەكارهاتووە.
هەروەها رایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەكەدا منداڵێك برینداربووە و بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
ئاماژەی بەوەش دا كە هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و خەریكی لێكۆڵینەوەكانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.