شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان بەوەی كە شەپۆڵێكی سەرمای بەهێز بەڕێوەیە كە چەندین ساڵە لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی نەبووە، پێشبینیش دەكات لەم شەپۆڵەدا لە سەنتەری شارەكانیش بەفر ببارێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی دەڵێت: بەگوێرەی پێشبینییەكان لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووەوە کەشێکی دیكەی ناسەقامگیر ڕوو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، بەمەش شەپۆڵێکی زۆرباشی بەفر و بارانبارین و هەورەبروسکەی بەهێز سەتارسەری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
دەشڵێت: کاریگەری ئەم شەپۆڵە لە ڕۆژانی پێنجشەممە تا یەكشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، پێشبینی بارانبارینی مامناوەند بۆ بەخوڕی زۆرباش هەیە بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، بەتایبەت لە شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی كە چەقی شەپۆڵەكە دەبێت.
هەروەها دەڵێت: بەهۆی دابەزینی بارستەهەوایەکی ساردی زۆر بەهێز، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن، لە ناوجە شاخاوییەکان پلەكانی گەرما لەژێر سفڕی سیلیزی دەبێت، هەروەها بەفربارانبارین سەرجەم ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە وهەورامان و ناوچە بەرزەکانی گەرمیان دەگرێتەوە.
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە پێشبینی دەكرێت ئەمجارە لە ناوچە نزمە دەشتایی و سەنتەری شاره گەورەکانی هەرێمی كوردستانیش بەفر ببارێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.