پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ئەو دوو تۆمەتبارەی راگەیاند كە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە لەسەر شەقام تەقەیان لە لایەنی بەرامبەر كردبوو.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: چەند تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیر کران.
راشیگەیاند:ئەم تۆمەتبارانە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ لایەنی بەرامبەریان دەبێتە دەمەقاڵییان و لە ئەنجامدا توندوتیژیی لێ دەکەوێتەوە و ئەمانەش بە شێوەیەکی هەڕەمەکی تەقە لە لایەنی بەرامبەر دەکەن.
پۆلیسی هەولێر داواشی كرد، هیچ کەسێک لە کاتی بوونی کێشەدا پەنا نەباتە بەر توندوتیژی و تۆڵەسەندنەوە، بەڵکو پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن، تاکو لە ڕێگای پۆلیسەوە کێشەکانیان بۆ یەکلایی بکەینەوە و مافەکانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە.
جەختیشی كردەوە كە هەر کەسێک توندوتیژی ئەنجام بدات و تەقە بکات، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و دەدرێتە دادگا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.