به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه ،سبه‌ی دووشه‌ممه 17-2-2025 شه‌پۆڵێكی كورتخایه‌نی باران بارین زۆرینه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه ، به‌تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كان وێرای باران بارین ئه‌گه‌ری به‌فر بارینیش هه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕو ، باران بارینه‌كه زۆربه‌ی شاره‌كان ده‌گرێته‌وه ، له ده‌می به‌ره به‌یاندا كاریگه‌ری شه‌پۆڵه‌كه چڕتر ده‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر ئاسمانی شاره‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی ، هه‌ڵه‌بجه ، ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و به‌شێكی ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێریش ده‌گرێته‌وه . به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك به پارێزگای دهۆك نه‌كراوه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی له هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه، كاریگه‌ری شه‌پۆڵی باران بارینه‌كه كورتخایه‌ن ده‌بیت و ته‌نیا ماوه‌ی 24 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت و به ڕێژه‌ی جیاواز ئاسمانی شاره‌كانی هه‌رێم به‌فر و بارانی تێدا ده‌بارێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.