فوئاد حوسێن ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند ، به فه‌رمی بانگهێشتی ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریام كردووه بۆ به‌غداد له هه‌فته‌ی داهاتوودا ، ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پرسی لایه‌نی ئه‌منی سنووره‌كان و ده‌روازه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌بێت كه گفتوگۆی له باره‌وه ده‌كه‌ن .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 16-2-2025 فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به ئاژانسی فه‌رمی حكوومه‌تی عێراقی ڕاگه‌یاندووه ، بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا ناردووه كه سه‌ردانی به‌غداد بكات له هه‌فته‌ی داهاتوودا ،ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه شه‌یبانی بانگهێشتنامه‌كه‌ی قه‌بوڵ كردووه .
لای خۆیه‌وه نوسینگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا رایگه‌یاندووه، كه له‌لایه‌ن فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمییان به ده‌ست گه‌یشتووه بۆ به‌غداد ، ئه‌وانیش ڕه‌زامه‌ند بوونه له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه له هه‌فته‌ی داهاتوودا .
پرسی جموجۆڵه‌كانی داعش له‌سه‌ر سنووره‌كان و ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كانی ئاسمانی نێوان هه‌ردوو وڵات و چاڵاكییه ئابووری و بازرگانییه‌كان مژاری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت له نێوان هه‌ردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سووریادا . جگه له‌وه بڕیار وایه ئه‌سعه‌د شه‌یبانی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش كۆببێته‌وه له‌سه‌ر پرسه هه‌ستیاره‌كانی سه‌ر سنوور و ده‌روازه‌كانی نێوانیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.