ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانەوە..
دەستبەسەرداگرتنی بڕی زیاتر لە (51) کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەرو دەستگیرکردنی (35)بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر.
لەژمارەیەک چاڵاکییدا لە چەند هەفتەی رابردوو، پاش وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام، هەروەها دوای وەرگرتنی فەرمانی بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەمانەوە توانرا (35)بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن لەشاری هەولێرو دهۆک کە ژمارەیەک لەو بازرگانانە بازرگانی بیانین و کاری بازرگانی نێودەوڵەتی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکەن، لەم چاڵاکیانەدا توانرا بڕی(49) کیلۆگرام لە مادەی هۆشبەر جۆری کریستاڵ و (2)کیلۆگرام لەجۆری هیرۆیین دەستی بەسەردا بگیرێت.
جێی ئاماژە پێکردنە ژمارەیەک لەو چاڵاکیانە هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و بەدواداچوون هاوکار و هەماهەنگمان بوون.
لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ تەواوی ئەو تۆمەربارانە کراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان.
16ی شوباتی 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.