Erbil 21°C یەکشەممە 20 نیسان 21:56

لە کەرکووک تەنافی جل هەڵواسین لە ملی منداڵێکی شەش ساڵان ئاڵا و خنکا

100%

بەیانی ئەمڕۆ لە کەرکووک کچێکی تەمەن شەش ساڵان لە حەوشەی ماڵەکەیان تەنافی جل هەڵواسین لە ملی ئاڵا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

 

رۆژی یەکشەممە 20ـی نیسانی 2025 هەڵۆ جەباری، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە کەرکووک گوتی؛ ئەم بەیانییە ئەڤین ئومێد، قوتابی پۆلی یەکی سەرەتایی قوتابخانەی ژیلوان لە گەڕەکی رەحیماوای کەرکووک بەهۆی تەنافی جل هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدا.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان تیڤی، ئەو منداڵە لە حەوشەی ماڵی خۆیان بە تەنافی جل هەڵواسین یاریی کردووە و تەنافەکە لە ملی ئاڵاوە و خنکاوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.