سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر نرخی ئەمڕۆی زێڕی لە بازاڕی کوردستان خستەڕوو و مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 695 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی یەکشەممە 20ـی نیسانی 2025 عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 327 دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 146 هەزار و 825 دینار خەمڵێندراوە".
بەگوێرەی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەران دەستنیشانی کردووە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 327 دۆلاری ئەمەریکییە.
لەبارەی نرخی ئەمڕۆی یەک مسقاڵ زێڕ لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24: 795 هەزار دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22: 728 هەزار دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21: 695 هەزار دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18: 595 هەزار دینار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.