هه‌ر لە به‌رده‌وامیی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، به‌یانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/2/16 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ د. تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئەڵمانیا و چۆنيه‌تيى بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبه‌شیان له هه‌موو بواره‌کاندا تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها سەبارەت بە دۆخی سووریا و لێکه‌وته‌کانی به‌تایبه‌تی و پێشهاتەکانی ناوچه‌که به‌گشتی، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له سووریا و به‌شداری و هاوبه‌شیی ته‌واوی پێکهاته‌کانی ئه‌و وڵاته له به‌ڕێوه‌بردن و بنیاتنانی داهاتووی سووریادا. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له پاراستنی پێگه و مافه‌کانی گه‌لی کورد و ته‌واوی پێکهاته‌کان له سووریا کرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.