Erbil 12°C سێشەممە 11 ئازار 22:52

روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ئەیاد عەلاوی

کوردستان TV
100%

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەیاد عەلاوی،ئەمرۆ یەکشەمە  16 شوباتی 2025  ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی قسەكانی ئەیاد عەلاوی لەبارەی هەرێمی كوردستان و سەرۆك بارزانی بڵاو كردووەتەوە.

لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەیاد عەلاوی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بینیوە بڵاو كراوەتەوە، لە بڕگەیەكی بڕدراو لە گوتارەكەی لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی كە باس لەوە دەكەن، بەڕێز مەسعوود بارزانی بارەگای حزبی بەعسی لە هەولێر كردۆتەوە، ئەمەش وای كردووە كە تەفسیرێكی ناڕێك بۆ مەبەستی بكرێت.

دەشڵێت: دكتۆر عەلاوی لە گوتارەكەی ئاماژەی بەوە داوە كە ئەو بانگەشانە ڕەت دەكاتەوە كە لەم دواییانە بڵاو كراوەتەوە لەبارەی بوونی بارەگاكانی حزبی بەعس لە هەرێمی كوردستان و جەختی لە ناڕاستیی دەنگۆكە بە شێوەیەكی بنبڕ كردووەتەوە.

دەشڵێت، بەڵام بڕینی قسەكانی وای كردووە كە گوتارەكە لە چوارچێوەی خۆی دەربچێت و ببێتە هۆی هەڵەتێگەیشتن.

ڕاشیگەیاندووە: دكتۆر عەلاوی ڕێزێكی زۆری بۆ بەڕێز مەسعوود بارزانی هەیە كە لە ژێر سایەیدا بەرەنگاری ڕژێمی پێشوو كراوە.

 

ئەم روونکردنەوەیە دوای وەڵامدانەوەی نووسینگەی بارەگای بارزانی بوو

 ڕۆژی شەممە 15ی شوباتی 2025 لە کاتی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەیەکی سیاسیەوە  ئەیاد عەللاوی هەندێ قسەی لەبارەی کردنەوەی لقی حزبی بەعس لە کوردستان خستووەتەڕوو،

لێرەدا جەخت دەکەینەوە  دەرگای کوردستان و هەولێر کراوەیە بۆ هەموو هاووڵاتییەکی عێراقی کە بە ئازادییەوە تێدا بژیێت، بەڵام ئەوەی بەڕێز ئەیاد عەلاوی لەبارەی کردنەوەی لقێکی حزبی بەعس لە کوردستان باسی کردووە دوورە لە ڕاستی و لەهەمانکاتیشدا ڕایدەگەیێنین ئەم جۆرە قسانە جێگەی سەرسووڕمانێکی زۆر و جێگەی پرسیارن کە بۆ ئەم قسانەی کردووە کە ڕاست نین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.