Erbil 12°C سێشەممە 11 ئازار 22:46

سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سکرتێری گشتیی "ناتۆ" کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

 

 
هه‌ر له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ  مارک ڕۆته‌، سکرتێری گشتیی پەیمانی باکووری ئاتڵه‌نتيك (ناتۆ)، کۆبووەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتە ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگيى بەهێزکردنی په‌یوه‌ندی و هاوکاريی ناتۆ له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕاهێنانی هێزە ئەمنییەکاندا، تاوتوێ كرا.
 
 نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی ناتۆ لە بواری بەهێزکردنی تواناکانی بەرگریی هێزەکانی پێشمەرگە دەربڕی و جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم پشتگیرییە لەپێناو پاراستنى سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا، کردەوە.
 
لاى خۆیەوە  ڕۆته،‌ پابەندیی ناتۆی بۆ بەردەوامیی پشتگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی هاوبەشی لەگەڵ هەرێمى كوردستاندا کرد بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکان له‌ ناوچه‌كه‌.
 
دۆخی سووریا و پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، لايه‌نێكى ديكه‌ى گفتوگۆکانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.