ئهمرۆ 15ی شوباتی 2025 نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان له درێژهی دیدارو چاوپێكهوتنیدا، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له گهل وهزیری دهرهوهی سووریا "ئهسعهد شیبانی" كۆبووهوه.
لە دووهم ڕۆژی دیدار و کۆبوونهوهکانیدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەسعەد ئهلشەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و عێراق و چۆنیەتیی بەهێزکردنی سەقامگیریی هەرێمایەتییان تاوتوێ کرد، هەروەها باسیان لە دۆخی پێکهاتەکانی سووریا و گرنگیی پاراستنی مافەکانیان و دەستەبەرکردنی بەشدارییان لە داهاتووی وڵاتدا کرد.
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر پاراستنی مافهکانی گهلی کورد و تهواوی پێکهاتهکان له سووریا و گرنگیی بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکان به دیالۆگ و لێکگەیشتن و کارکردن بۆ داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا کرد.
لاى خۆیەوە، شەیبانی پابەندیی سووریای بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و ڕەخساندنی بارودۆخی گونجاو بۆ دیالۆگی نیشتیمانی دووپات کردەوە، هەروەها جەختی لەسەر خواستی سووریا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی هاوکاریی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هەنووکەییەکان کردەوە.
دۆخی هەرێمایەتی و ئاڵنگارييه هاوبەشەکان، لەگەڵ چۆنیەتیی هاوکاریی داهاتوو بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.