Erbil 20°C دووشەممە 21 نیسان 02:04

له‌ زانكۆی دهۆك فێستیڤاڵی رۆشنبیریی لالش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ی شوباتی 2025 چه‌ندین چاڵاكی رۆشنبیری و هونه‌ری جۆراوجۆر له‌ چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵی لالش له‌ هۆڵی كۆنفرانسی زانكۆی دهۆك به‌ڕێوه‌ بچێت ، ئامانج له‌م فێستیڤاڵه‌ پیشاندانی كه‌لتوور و رۆشنبیری ئێزیدییه‌كانه‌ .

فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ژێر چاودێری  و پشتیوانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و چه‌ندین كه‌سایه‌تی حیزبی و حكوومی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ و میوانی بیانی و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان  بانگهێشتی فێستیڤاڵه‌كه‌ كراون .

بڕیار وایه‌ ئه‌مڕۆ له‌ فێستیڤاله‌كه‌دا كه‌له‌پووری رۆشنبیری ئێزیدییه‌كان له‌ژێر ناوی (فێستیڤاڵی لالش ) پیشانی ئاماده‌ بووان بدرێت، به‌ مه‌به‌ستی ناساندن و پاراستنیان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ،جگه‌ له‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی نمایش كردنی فیلم و چه‌ندین چاڵاكی هونه‌رییه‌وه‌ كۆژان و ئازاری ئێزیدییه‌كان پیشانی ئاماده‌بووان ده‌درێت .   

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.