Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 00:02

نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ناوخۆی ئەڵمانیا كۆبوونه‌وه‌  

کوردستان TV
100%

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانيد‌ا له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2025/2/14  نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ هانز جۆرج ئه‌نگه‌لكه‌، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ناوخۆی ئەڵمانیا كۆبووه‌وه‌، له‌ دیداره‌كه‌دا باسيان له‌ هاريكاريى هاوبه‌شيى ئه‌منيى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد .

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ هاوكاريى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى پرسى كۆچبه‌ران و كۆچى ناياسايى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تاوان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها تيشكيان (خسته‌ سەر) په‌يوه‌ندييه‌كانی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان .

له‌ ديداره‌كه‌دا وێڕاى سه‌ركۆنه‌كردن، نێچيرڤان بارزانى، هاوسۆزيى خۆى بۆ گەل و دەوڵەتی ئه‌ڵمانيا و كه‌سوكارى قوربانیانی هێرشه‌ تيرۆرستييه‌كه‌ى دوێنێ له‌ ميونشن ده‌ربڕى كه‌ له‌ ئه‌نجامى هێرشێك به‌ ئۆتۆمبيل، ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى بريندار بوون .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.