Erbil 21°C یەکشەممە 20 نیسان 21:49

لە هەولێر باندێك دەستگیركران.. بزانە چ فێلێكیان لە هاووڵاتییان كردووە

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر باندێكی دەستگیر كرد كە فێڵێكی جیاوازیان لە هاووڵاتییان كردووە و پارەیەكی زۆریان بەفێل لە هاووڵاتییان دزیوە.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "باندێکمان بە تۆمەتی فێڵکردن لە چەند هاووڵاتی دەستگیر کرد و فێڵەکەش بەمشێوەیە بووە، یەکێک لە ئەندامانی باندەکە تەلەفۆنی بۆ خاوەنکارێک کردووە کە کاریان بۆ بکات، دواتر داوای لێ کردووە سەردانیان بکات بۆ ماڵەوە بۆ ئەوەی کارەکە ببینێت و مامەڵەکە بکەن".

راشیگەیاند "پاش ئەوەی کە مامەڵەکەیان کردووە، لە کاتی سەردانیکردندا هەر ئەو کەسە تەلەفۆنی بۆ هەمان خاوەنکار کردووە کە لەسەر ڕێگای خۆی پۆستێک هەیە بۆی وەربگرێت و پارەی پۆستەکەش بدات کە بڕی پارەکە زۆر بووە، هەرچۆنێک بێت وایان لەو خاوەنکارە کردووە بڕوایان پێ بکات و پارەکە بدات، بۆیە پارەکەی داوە و پۆستەکەی وەرگرتووە تاکو دەگاتە لای و پارەکەی بدەنەوە".

هەروەها رایگەیاند "ئەو کەسەی کە پۆستەکەی بە خاوەنکارەکە داوە و پارەکەی لێ وەرگرتووە، ئەندامی هەمان ئەو باندە بووە، دوای ئەوەی کە پارەکە وەرگیراوە، تۆمەتباران ژمارە مۆبایلیان داخستووە".

پۆلیسی پارێزگای هەولێر داواشی لە هاووڵاتییان كرد هەر کەسێک فێڵی هاوشێوەی لێ کراوە سەردانیان بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.