بەڕێوبەرایەتيی گشتيی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان ، تەنیا لە ساڵی 2024دا يازده ههزار و 791 کارتی زەوی بۆ سەنەد گۆڕيوه و سەرجەم مامەڵەکانیانی تەواو کردوون و نزیکەی دوو ههزار و711 نەخشەی (کادسترۆی) تایبەت بە پارێزگهی دهۆک داناوە، لەسەر بەرنامەی ( G.I.S) و بەردەوامیشە، سکانکردنی (148) تۆماری هەمیشەیی کە زیاترە لە پەنجا و نۆ هەزار مامەڵەی ڕەفتارکاری ناولێنانەوە (ڕينهيمكردن)، 228 تۆماری هەمیشەیی، کە زیاترە لە سەت هەزار مامەڵەی ڕەفتارکاری و موناقەلەکردنی 167 تۆماری هەمیشەیی.
کۆی گشتی سەرجەم مامەڵەکان و کارە خزمەتگوزارییەکانی بەڕێوبەرایەتيی گشتيی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەرێمی کودستان لە 2024 دا، گەیشتووهته مليۆنێك و 773 ههزار و 513 مامەڵە. لەو ژمارەیە مليۆنێك و سێ ههزار و 733 مامهڵهى فرۆشتن، بەموڵکردن و ڕاستکردنەوەی ڕەگەز بووە، هەروەها 30 فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرە بەئەليکترۆنی کراون و سەرجەم تۆمارە کەسییەکان و تۆمارکردنی گلدانەوە لە فەرمانگەکان، بەئەليکترۆنی کراون، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی مافی خاوەن موڵک و ئەو کەسانەی کە نیشانەی گلدانەوەیان لە بەرژەوەندی دانراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.