Erbil 15°C پێنجشەممە 13 شوبات 16:19

سبەی رێگایەكی سەرەكی لە هەولێر دەكرێتەوە

کوردستان TV
100%

دوای قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوە، سبەی پێنجشەممە رێگای سەرەكی هەولێر – بەحركە بەڕووی هاووڵاتییان و شوفێران دەكرێتەوە.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند: دوا بەدوای کاری قیڕتاوکردن و نۆژەنکردنەوە، ئاگاداری شوفێران و هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەكەینەوە كە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 2025/2/13 ڕێگای سەرەکی هەولێر بەحرکە لە شەقامی 100 مەتری تاوەکو شەقامی 120 مەتری بە ڕووی شوفێران و هاووڵاتییان دەکرێتەوە.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر سوپاسی هەماهەنگی شوفێرانی كرد لە ماوەی رابردوودا لە کاتی کارکردن هاوکاری تیمەکانیان كردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.